دانیشتوانی پڕۆژەی شاری زەیتوون لە شاری هەولێر گردبوونەوە
2024-08-10
ئەمڕۆ شەممە دانیشتوانی پڕۆژەی شاری زیتوون لە شاری هەولێر گردبوونەوە
ئەوان ئاماژە بەوە دەدەن، کێشەیان لەگەڵ تەواوی خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەکەیان هەیە و داوای چاککردن و لێپرسینەوە لە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە دەکەن.
خۆپیشاندەران دەڵێن، کێشەی ئاو و کارەبایان هەیە و خاوەنی پڕۆژەکەش زەویی زەوزایی و شاری یاریی ناو پڕۆژەکەی کردووە بە خانووی دیکە.