بازاڕی نیشتەجێبوونی هەولێر لە ژێر مایکڕۆسکۆپی داتا؛ موڵک نیوز ڕاپۆرتی شەش مانگەی خۆی ئاشکراکرد
didar2

2026-08-03

بازاڕی نیشتەجێبوونی هەولێر لە ژێر مایکڕۆسکۆپی داتا؛ موڵک نیوز ڕاپۆرتی شەش مانگەی خۆی ئاشکراکرد

موڵک نیوز | هەولێر

دامەزراوەی موڵک نیوز ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری هەولێر، بە فەرمی ڕاپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ بۆ بازاڕی پڕۆژە نیشتەجێبوونییەکانی هەولێر بڵاوکردەوە.

ئەم ڕاپۆرتە، کە بە پشتبەستن بە داتای مەیدانی و شیکاریی تیمی موڵک نیوز ئامادەکراوە، یەکێکە لە وردترین ڕاپۆرتەکانی بازاڕی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان. ڕاپۆرتەکە زانیاریی تەواو لەسەر ژمارەی پڕۆژە چالاکەکان، ژمارەی یەکە نیشتەجێبوونییەکان، نرخی شوقە و ڤێللا، لۆکەیشن و دابەشبوونی پڕۆژەکان بەسەر زۆنە جیاوازەکانی هەولێر، هەروەها ئاستی پێشکەوتنی هەر پڕۆژەیەک پێشکەش دەکات.

لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرتەکە هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ پڕۆژە خێرا پێشچووەکان، پڕۆژە دواکەوتووەکان و ئەو پڕۆژانەش دەخاتەڕوو کە ڕووبەڕووی کێشەی جێبەجێکردن بوونەتەوە.

موڵک نیوز ئامانجی لەم ڕاپۆرتەدا دابینکردنی داتای ڕاست، ورد و متمانەپێکراوە بۆ میدیا، سەرمایەگوزاران، کۆمپانیاکانی گەشەپێدانی خانووبەرە، دامەزراوە فەرمییەکان و ڕای گشتی، بۆ ئەوەی بتوانن بڕیارەکانیان لەسەر بنەمای داتا و شیکاریی ڕاستەقینەی بازاڕ وەربگرن.

didar4

didr5

didar6

didar

didar3

didar8