دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەک بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی کەرتی خانووبەرە بەڕێوەچوو
2026-09-03
بە دەستپێشخەری بیلال سەعید، بەڕێوەبەری موڵک نیوز، دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەک خاوەن و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی کەرتی خانووبەرە بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەدا دۆخی ئێستای بازاڕ، کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی خانووبەرە و هەروەها ڕێگاچارە و پێشنیارەکانی چالاککردن و گەشەپێدانی کەرتەکە تاوتوێ کران.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئامادەیی و پاڵپشتی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ وەبەرهێنان دەربڕی.بەشداربووانیش ژمارەیەک ڕا و پێشنیاری پڕاکتیکیان بۆ کاراکردنەوەی بازاڕ و پشتگیری لە گەشەی کەرتی خانووبەرە خستەڕوو.


