"لە ناوەڕاست و خواروی عیراق داوای وەبەرهێنەرە کوردەکانمان دەکەن"
2024-04-06
“ئێستا کوردستان گەیشتۆتە قۆناغێک زۆرێک لە هاوڵاتی و وەبەرهێنەرەکان لە ناوەڕاست و خوارووی عیراق داوا دەکەن وەبەرهێنەرە کوردەکان ئەزمونی کار کردنی خۆیان بگوازنەوە خوارووی عیراق” عەدنان خەیروڵلا بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئۆڤاڵ، چۆن باسی لە وەبەرهێنەر کرد و ڕوونیشی کردەوە چی بۆتە هۆی ئەوەی لە ناوەڕاست و خوارووی عیراق داوای وەبەرهێنەرە کوردەکان بکەن ئەزموونی خۆیانیان بۆ بگوازنەوە.