چۆن تەکنەلۆجیا و خانووبەرە بەیەکەوە ببەستینەوە؟
2024-04-06
هەڤاڵ محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فۆر بریجز لە کۆڕبەندی داهاتووی خانووبەرە بەشداریی کرد و دەربارەی گرنگیی تەکنەلۆجیا لە کەرتی خانووبەرەدا قسەی کرد. ناوبراو وتی: "تەکنەلۆجیا تەنها پەیوەندیی بە مانەوەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە گەشەسەندنەوە هەیە لە جیهانێکدا کە گۆڕانکارییەکان خێرا تێیدا ڕوودەدەن."