هاتنە ناو بواری عەقارات کارێکی ئاسانە، بەڵام سەرکەوتن تێیدا زەحمەتە!

2024-04-06

“هاتنە ناو بواری عەقارات کارێکی زۆر ئاسانە چونکە لە سەرەتادا پێویستیت بە هیچ شتێک نییە، بەڵام بەردەوام بوون و سەرکەوتن تێیدا زۆر زەحمەتە!” شێروان مزوری پەرەپێدەر لە سێکتەری خانووبەرە وەکو قسەکەرێک لە یەکەمین کۆڕبەندی داهاتووی خانووبەرە بەشداربوو، پێشنیاری بۆئەوانەی تازە دێنە ناو بواری خانووبەرە چی بوو و چۆن باسی لەو بێ متمانەییە کرد کە ئێستا لەنێوان هەر یەک لە وەبەرهێنەر و نێوەندگیر و کڕیاردا هەیە.