کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیای باغی شەقڵاوە بەڕێوەچوو
ئەندامێکی ئەنجوومەنی مافخوراوان، کە خۆیان بە دژی عەقاراتی باغی شەقڵاوە دەناسێنن بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەوان داواکاری و سکاڵای خۆیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە و ئەگەر وەڵامیان نەدرێتەوە هەڵوێستی زۆر تووندیان دەبێت.