ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە
بە وتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ئاگرەکەی ئەمڕۆی بازاڕی لەنگەی هەولێر ٤١ دوکان سووتاون و بەرگریی شارستانیش تا ئێستا نازانێت هۆکاری ئاگرەکە چی بووە. پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە دوای جەژنی ڕەمەزان بازاڕەکە ڕێکدەخەنەوە، چونکە دوکاندارەکان زیادەڕۆیی زۆریان کردووە.