دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی گیانیان لە دەست دا و دووانی تریش بریندار بوون
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی گیانیان لە دەست دا و دووانی تریش بریندار بوون. ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە، چوار کرێکارەکە لە مەسعەدێکدا بوون و مەسعەدەکە کەوتووە و دوو لەو کرێکارانە گیانیان لەدەست داوە و دووانەکەی دیکە بریندارن. بەپێی زانیارییەکانی موڵک نیوز، هەر چوار کرێکارەکە بە ڕەگەز عەرەبن.