هەواڵ -
200 هەزار فەرمانبەری هەرێم زەوییان پێ دەدرێت

٢٠٠ هەزار فەرمانبەری هەرێم زەوییان پێ دەدرێت و پڕۆسەکە هەشت مانگ دەخایەنێت. بەپێی زانیارییەکانی موڵک نیوز، وەزارەتی شارەوانی لە ئامادەکاریدایە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوون و مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە. بەپێی زانیارییەکان، هێشتا دیار نییە ئاخۆ پڕۆسەکە فەرمانبەرانی گرێبەست دەگرێتەوە یاخود نا.